کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستاندا کرد.
ڕۆژی پینجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمیی پارتی دێموكراتی کوردستان، شاندێكی دەستەی كارگێڕیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی كاک "محەممەد نەزیف قادری" بەرپرسی نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٧٢مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموكراتی كوردستاندا كرد.
هەیئەتی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران و " مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبیان بە بەڕێز "مەسعوود بارزانی"، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان و سەركردایەتی پارتی گەیاند .
ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداری زۆربەی حیزبەكانی چوار بەشی كوردستان، كۆنسولگەریە بیانییەكان، دام و دەزگا حكوومی و ڕاگەیەنە گشتییەکان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.