کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە پرسەی "محەممەدساڵح شەمدین" کەسایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۱٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سلێمانی بە سەرپەرەستیی "ڕۆستەم جەهانگیری"، بەرپرسی دەزگای چاوەدێری و بەدواداچوونی حیزبی دێموکرات، لە پرسەی "محەممەدساڵح شەمدین"، کەسایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان و باوکی "عەلی شەمدین"، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری پارتی پێشڤەڕۆی دێموکراتی کوردی سووریە لە هەرێمی کوردستان، بەشدارییان کرد.
شاندی حیزبی دێموکرات، پرسە و سەرەخۆشی حیزبی دێموکراتیان پێ ڕاگەیاندن.
لەو پرسەیەدا، شاندی حیزب، بە هاوڕێیەتی "مستەفا ئیبراهیم"، کەسایەتی تێکۆشەری ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردی سووریە و پارتی یەکیەتیی کوردی سووریە لەو ڕێوڕەسمەدا چاویان بە "حەمید دەروێش" سکرتێری پارتی پێشڤەڕۆ کەوت.