کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لەوحی ڕێز و پێزانینی پێشکەش قایمقامی قەزای کۆیە کرد

13:27 - 7 بانەمەڕ 2720

لەلایەن دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لەوحی ڕێز و پێزانین پێشکەشی جەنابی مامۆستا ''یوسف حەسەن'' قایمقامی قەزای کۆیە کرا.

''ناسر ساڵەحی ئەسڵ''، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، بە نوێنەرایەتیی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبەوە، لەوحی ڕێز و پێزانینی پێشکەشی جەنابی مامۆستا ''یوسف حەسەن''، قایمقامی قەزای کۆیە کرد.

ئەم لەوحە بە مەبەستی دەربڕینی ئەمەگناسی لە هاوکاریکردنی جەنابی قایمقامی قەزای کۆیە و دامودەزگا حکوومی، حیزبی و ڕێکخراوەییەکان لە شاری کۆیە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا، لە دیوانی قایمقامیەتیی کۆیە پێشکەشی جەنابیان کرا.