کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیسامەدین ئاشنا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگیی زەریف لەسەر کار لابرا

11:40 - 10 بانەمەڕ 2721

"حیسامەدین ئاشنا" سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە ستراتێژیکەکانی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگیی "محەممەد جەواد زەریف"، لەسەر کار لابرا و "عەلی ڕەبیعی" بە فەرمانی "حەسەن ڕووحانی" بۆ سەرۆکایەتیی ئەو ناوەندە دانرا.

ئەو وتووێژە، ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٩ و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا لەژێر ناوی "مێژووی زارەکیی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید" ئەنجام دراوە، کە لەم دواییانەدا ڕاگەیاندنە بیانییەکان بڵاویان کردەوە.

لەو وتووێژەدا زەریف سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆڵی سپا و ڕووسیە لە بەرجام و ڕەخنە لە لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوەندییەکان ڕێژیم لەلایەن تێرۆریست "قاسم سلێمانیـ"ـیەوە هەندێک بابەتی ورووژاندبوو کە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو.

ئاشنا لە کاردانەوە بەرانبەر بەو بڕیارەی دەوڵەتی ڕووحانی بەنیسبەت دەرکردنیەوە لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: "ئینشاڵا ئەو گومان و ئەو تاوانانه، بگەڕێتەوە بۆ خۆیان".

عەلی ڕەبیعی کە لە جیاتیی ئاشنا دانراوە لە ئەندامانی سپای تێرۆریستیی پاسدارانە و مێژوویەکی کۆنی لەباری ئەمنییەتییەوە هەیە.