![](/content/upload/1/news/49742_w920.jpg)
"حەسەن نەسروڵڵا" ڕێبەری گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان، سەبارەت بە قەیرانی سووتەمەنی و ڕۆڵی ئامریکا لەو بابەتەدا وتی: "لە ئێران بە ڕادەی پێویست سووتەمەنی هەیە و کەشتییەکان پڕ بوون و چاوەڕێی کڕیارن".
"نەسروڵڵا" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای بە بەرپرسی ئەو قیرانانەی وڵاتی لوبنان زانی و وتی، ئامریکاییەکان لە باڵوێزخانەوە بەڕێوبەریی ئەو بێ سەرەوبەرەییەی ئەو وڵاتە دەکەن.
ڕێبەری حیزبوڵڵا سوور بوو لەسەر ئەوەیکە بەبێ دوودڵی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ لوبنان دێنن، ئەویش نەک بە شەو و بە شاراوەیی، بەڵکوو بە ڕۆژی ڕووناک و بە ئاشکرا ئەو بابەتە جێبەجێ دەکەین.
هەروەها وتی کە ژوورێکی عەمەلیاتی تایبەت بوونی هەیە کە ناوەندی بەرق لە لوبنان دەکاتە ئامانج و ئەو بابەتە بە شێوەیەکی ڕێکەوت ڕوو نادات.