کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت ونبوونی ٤.٨ میلیارد دۆلار تاوانبار ئەسڵییە

11:54 - 30 خاکەلێوه 2720

دوای ونبوونی ٤.٨ میلیارد دۆلار لە دراوی ٤٢٠٠ تمەنی لە ئێراندا، "حەسەن ڕووحانی'' بە توندی هەڵویستی گرت و وتی ڕاپۆرتی دیوانی موحاسبات شتێکی درۆیە و ڕاست نییه.

ئابووریناسانی ئێران وتوویانه ئەگەر "حەسەن ڕووحانی" پێداگری دەکات FATF واژۆ بکرێت بۆچی لە ڕاپۆرتی دیوانی موحاسبات نیگەرانە لە کاتێکدا دەبێ یەکەم کەس لەبارەی ونبوونی ئەو پارەیە ئیقدامێک بکات خودی ناوبراوە.

"محەممەد کۆهەندڵ" ئابووریناسێکی ئێرانی وتوویەتی، بانکی ناوەندی بەنیسبەت دراوی ٤٢٠٠ تمەنی دەبا چاودێری هەبا نەک بەو پارەیە خۆراکی سەگ و پشیلە هاوردە کرابا.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، بەنیسبەت ونبوونی ٤.٨ میلیارد دۆلار لە ئێراندا حەسەن ڕووحانی خۆی تاوانباری ڕەدیفی یەکەمە و دەبێ وڵامدەر بێت.

"عادل ئازەر"، سەرۆکی دیوانی موحاسباتی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەی فەرمیی مەجلیسدا ڕایگەیاند، بڕی ٣١ میلیارد تمەن دراوی ٤٢٠٠ تمەنی لەنێو بازاڕدا بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە چۆنیەتیی خەرجبوونی ئەو دراوە نەدراوە.

سەرۆکی دیوانی موحاسباتی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە، لە پرۆسەی دابەشکردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنیدا، ٤.٨ میلیارد دۆلار ون بووە کە هیچ کاڵایەکیشی پێ هاوردە نەکراوە.