![](/weney-mallperr/12471.jpg)
كوردستان میدیا: عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قوتابیانی لایه‌نگری ڕێژیم و له به‌ره‌به‌ری ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، جارێكی دیكەش سووربوونی خۆی له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی ئا‌مریكا ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بڵاوی كرده‌وه: ناوبراو له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له قوتابییه‌كانی لایه‌نگری خۆی و به بیانووی نیزیك بوونه‌وه له ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌وه‌یكه هه‌ندێك كه‌س به بیانووی پرسه لاوەكییه نێوخۆییه‌كان دوژمنیان له‌بیر كردووه، وتوویه‌تی: هه‌رچی ڕقتان له دڵدایه له دژی ئا‌مریكا هەڵیڕێژن.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: دوژمنایه‌تی ئێمه و ئا‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌ی قسه و ئاخاوتنی هه‌ندێك كه‌س، له‌خۆڕا و نالۆژیكی و ئێحساسی نه‌بووه، به‌ڵكوو دژایه‌تی و دوژمنایهتییهكانمان پشتبەستوو بە زانست بووه.
خامنه‌یی ئه‌گه‌رچی به فەرمی ناوی له ڕووحانی و تاقمه‌كه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام وێڕای پێداگریی دووباره و چه‌ندباره له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ده‌ڵێ: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی موسه‌دق پاش به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی سەنعەتی نه‌وت، ئه‌وه بوو كه پشتی به ئا‌مریكا به‌ست و دڵخۆش بوو به پشتیوانیی ئه‌وان.