کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاندەوە

12:19 - 5 رەشەمه 2719

"عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هۆکاری ئەوەیکە خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا و پڕۆپاگەندەی دوژمنان بووە.

خامنەیی لە قسەکانیدا جارێکی دیکە به کەڵکوەرگرتن لە وشەی "دوژمن" و "دوژمن داتاشین" سەرپۆشی لە سەر جەنایەتەکانی خۆی دانا.

ناوبراو جیا لە لەوەیکە هێرشی کردە سەر میدیا بیانییەکان، وتیشی خەڵک لە ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنگیان نەداوە.

ڕێبەری ڕێژیمی ئێران وڵاتانی بیانی بەوە تاوانبار کرد کە پڕۆپاگەندەی ئەوان کاریگەریی لە سەر خەڵک دانا کە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن.

خامنەیی بۆ پاساوهێنانەوەی بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا باسی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها پڕۆپاگەندەی میدیا بیانییەکان کردووە؛ بەڵام خەڵک بەهۆی بێزاریی و ڕەوایی نەبوونی ڕێژیمی ئێران بەشداریان لە هەڵبژاردنانەدا نەکرد.

سەرەڕای ئەوەش ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بەشداریی خەڵکی لە هەڵبژاردنەکاندا لە ئاستێکی زۆر لە قەڵەم دا.

نێونجیی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئێران و کوردستان کەمتر لە ٢٥ لەسەد بووە.