کوردستان میدیا

چوارشەممه 29ی جۆزەردان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی بەتەمای گۆڕینی ساختاری ڕێژیمەکەیەتی

09:31 - 18 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند: خامنەیی بڕیاری داوە پێکهاتەی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ٤ مانگی داهاتوودا بگۆڕین.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم ، لە دانیشتنی شۆرای ئیدارەی پارێزگای قوم ڕایگەیاند، کە خامنەیی فەرمانی گۆڕینی ساختار و پێکهاتەی ڕێژیمی ئێرانی لە ماوەی ٤ مانگی داهاتوو دەرکردووە.

لاریجانی لە وەسفی بارودۆخی ئێستای ئێراندا وتوویەتی: "دۆخی ئێستامان وەک ئەوەیە کە دزێک هاتووە ودەیهەوێت ماڵ و داراییەکانمان بدزێت؛ ئێستا دەبێت کەسەکانی ناو ئەم ماڵە لەگەڵ یەکدا بکەونە شەڕ و بۆ نموونە بەیەک بڵێن بۆچی دیوارمان بۆ ماڵ چێکردووە؟ دەبوو پلیکانەمان دابنایە و لە کاتی ئەم دەمەقاڵێیەماندا، دز سەرمایەی ماڵەکە دەبات، بۆیە  چارە ئەوەیە کە لە هەنگاوی یەکەمدا دزەکە بگرین و پاشان کێشەکانی دیکە چارەسەر بکەین".

بەپێی ئەم قسانەی لاریجانی، بەرپرسانی باڵای ڕێژیم دەیانهەوێت بە گۆڕینی بەرپرس و خاوەن دەسەڵاتەکان لەم ڕێگەوە ماوەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەیان درێژتر بکەنەوە.

ئەم کارەی ڕێبەری ئێران وەبیرهێنەرەوەی دەسەڵاتەکەی ڕەزاشایە، کە ئەویش پێش لە ناوچوونی بەردەوام بەرپرسان و وەزیرەکانی دەگۆڕی و کەسانی دیکەی لە جێگەیان دادەنا.