کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی نکۆڵی لە کوشتن و خوێنڕشتنی خەڵک لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا دەکات

12:28 - 25 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ڕێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، حاشای لە کوشتن و خوێنڕشتنی خەڵکی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران کرد.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، بە بۆنەی چلەمین ساڵیادی دەسبەسەرداگرتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا باسی لە دەسپێکردنی ژیانێکی نوێ بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد.

بە وتەی ناوبراو، ڕێژیمی ئێران بەهێزە بەڵام بەبەزەیی و لێبوردە و تەنانەت بەشخوراویشە و تووشی زێدەڕۆیی و چەپڕەوی نەبووە و لە سەرەتاوە هەتا ئێستا نە بێڕەحم و خوینڕێژ بووە و نە ناچالاک و سەرگەردان.

ئەمە لە حاڵێکدایە، کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٩دا، لە گوندی قەڵاتانی سەر بە شاری نەغەدە، دەستیان داوەتە کۆمەڵکوژی دانیشتووانی ئەم گوندە و لەو ڕووداوەدا ١٣ کەسی خەڵکی ئەو گوندە شەهید کراون.

کۆمەڵکوژیی خەڵکی گوندی قەڵاتان لە ساڵی ١٣٥٨دا ڕووی داوە، کە هەتا ئێستا ٤٩ قوربانی ئەم تاوانە مەزنە ناسێندراون.

کۆمەڵکوژیی خەڵکی سۆفییانی سەر بە شاری پیرانشار، نموونەیەکی دیکە لە تاوانە دژی مرۆڤانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە، کە لە ٢٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٩ ڕووی دا و بە هۆی ئەم جەنایەتەوە ١٢ دانیشتووی مەدەنی کورد، کە ٥ کەسیان شەهید کران کە لە ٥٠ ساڵ بەرەو سەر بوون.