![](/content/upload/1/news/49540_w920.jpg)
هەژماری ئینستاگرامی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە و لەو ڤیدیۆیەدا ڕەخنەی لە "حەسەن ڕووحانی و عەلی ئەکبەر هاشمیی ڕەفسەنجانی" گرتووە.
"خامنەیی" لەو گرتە ڤیدیۆیەدا باس لە دانوستان لەگەڵ ئامریکا دەکات و ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ ئامریکا وتووێژ بکرێت.
ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ڕوو لە "هاشمیی ڕەفسەنجانی" دەڵێت: "من بۆ ئەوەیکە لەگەڵ ئامریکا پێوەندیمان نەبێت هەندێک هۆکارم بۆ باس کرد کە ئەو هیچ وڵامێکی بۆ قسەکانم نەبوو".
"عەلی خامنەیی" پێشتر لە دیدارێك لەگەڵ فەرماندە و هێزە سەربازییەكانی ئێران وتبووی: "گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئامریكا هێڵی سوور و قەدەغەیە.
ڕێبەری ڕێژیمی ئێران جارێکیش لە ڕێوڕەسمی سی و یەکەمین ساڵمەرگی خومەینیدا، باسی لە قسەکانی سەرکۆماری ئامریکا بەنیسبەت ڕێبەرانی ئەم ڕێژیمە کرد و هۆشداریی دا: "لە ئامریکاییەکان نزیک نەبنەوە".