کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی وتوویەتی بە تەنیا ئیزنتان هەیە قومار بکەن

17:39 - 20 خەزەڵوەر 2720

لە ئێراندا سەرەڕای ئەو هەموو قەیران و کێشەکان کە ئەو وڵاتەی نوقمی گرفتەکان کردووە، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بێ ئەوەی ئاماژە بەو کێشە و قەیرانانەی ئیران بکات لە دوایین فتوای خۆیدا "پاسۆربازی" بە شێوەی یەک کەسی حەڵاڵ کردووە.

خامنەیی لەو فتوایەدا بە مەرجێک ئەو قومارەی حەڵاڵ کردووە یەکەم ئەو قوماره لە ڕێگەی کامپیوتێرەوە بێت؛ دوووهەم براوە و دۆڕاوی نەبێت.

پێشتریش خامنەیی لە فتواکانی خۆیدا چەندین شتی دیکەی حەڵاڵ یان حەرام کردبوو کە تەنیا قسەیەک بوو بۆ مەسرەفی نێوخۆیی خۆیان.

لە ئێستادا کە گرانی و هەژاری هەموو ئیرانی گرتووەتەوە، خەڵک پێویستییان بەوە هەیە ئەو کێشە و قەیرانانە چارەسەر بکرێت.

لە هەلومەرجی ئێستادا کە کۆرۆنا ڕۆژانە نزیک بە ٥٠٠ کەس لە خەڵكی کوردستان و ئێران دەکاتە قوربانی خامنەیی فتوای بۆ قومار دەدات.