کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"خامنەیی" وتوویەتی پێکوتەی ئامریکایی هاوردە دەکەین بەڵام نابێ دروستکراوی ئامریکا بێت

12:16 - 2 رەزبەر 2721

فەرمانی خێرای "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی بە قەدەغەی هاوردەکرنی پێکوتەی وڵاتی ئامریکا و بریتانیا وزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێرانی تووشی سەرلێشێوای کردووە.

ئەم وزارەتخانەیە لە ئاکامدا مۆڵەتنامەی کەڵکوەرگرتن لە دوو پێکوتەی ئامریکایی وەرگرتووە، بەڵام "خامنەیی"، وتوویەتی ئەو پێکوتانە نابێ لە کارخانەکانی وڵاتی ئامریکا بەرهەم هاتبن.

لە کۆتا ڕۆژی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی قەرار بوو ٥٠ ملیۆن دۆز پێکوتەی بەرەکەت بدرێتە وزارەتی تەندروستی کە ئەو وزارەتخانەیە ڕایگەیاند پێکوتەی فایزێر هاوەردە دەکەین.

بەپێی قسەی ئاخوندێک ١١ هەزار کەس لە شاری تاران بەهۆی پێکوتەی بەرەکەت گیانیان لەدەست داوە.

"عەلیڕەزا ڕەئیسی"، جێگری وزارەتی تەندروستی وتوویەتی ئەو پێکوتانە دروستکراوی کۆمپانیای فایزێر لە وڵاتی "بلژیکـ"ـه.

"عەلی خامنەیی" ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی بەفەرمی هاوردەکردنی پێکوتەی بەرههێنراوی وڵاتی "ئامریکا و بریتانیا"ی قەدەغە کرد.