کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"خامنەیی" و سپای تێرۆریستی پاسداران بەنیسبەت ڕووداوەکەی کۆنارەک بێدەنگییان هەڵبژاردووە

13:35 - 23 بانەمەڕ 2720

 پاش کوژرانی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەدەمەکانی شناوەرێکی پشتیوانیی ئەرتشی ڕێژیمی ئێران لە کۆنارەک، ''عەلی خامنەیی''، ڕێبەری ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران، هیچ هەڵوێستێکی فەرمییان بەنیسبەت کردنە ئامانجی ئەو شناوەرە لەلایەن خۆیانەوە نەبووە.

ئەو بێدەنگییەی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و سپا تیرۆریستییەکەی، شک و گومانەکان کە باس لە ڕۆڵی سپا لەو ڕووداوەدا دەکەن، زیاتر دەکات.

 ''عەلی خامنەیی'' لە دوای ئەو ڕووداوە و کوژرانی ئەو ڕێژە زۆرە لە هێزەکانی ئەرتشی ڕێژیم، تەنانەت پەیامی سەرەخۆشیی بۆ بنەماڵەی کوژراوەکانیشی نەناردووە.

ئەو کاربەدەستانەی ڕێژیمیش کە پەیامی سەرەخۆشییان بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەیان بە هیچ وردەکارییەکی ئەو ڕووداوە نەکردووە.

''عەلی خامنەیی''، وەک هێزێکی لاوکی دەڕوانێتە ئەرتشی خۆی و سپای تێرۆریستی پاسدارانی وەک هێزی سەرەکی دەزانێت و لە بواری پێڕاگەیشتن لە بواری دابینکردنی کەرەستەی نیزامی، بوجە و کاروبارە هەستیارەکاندا، جیاوازیی داناوە لە نێوان ئەو دوو هێزەی خۆیدا.