![](/content/upload/1/news/48150_w920.jpg)
خانەنشینکراوانی موچەوەرگر لە ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان، جاریکی تر ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بانەمەڕ، لانیکەم لە ٨ شاری ئێران کۆ بوونەوە.
ئەو ناڕزایەتی دەربڕینانە لە شارەکانی "ئەردەبێڵ، ئەراک، تاران، ئیسفەهان، کەرج، قەزوین، بروجرد، کرماشان و شووش" بەڕێوە چووە.
خانشینکراوان داوای ئەوە دەکەن کە مووچەکەیان بەپێی ئاستی تێچووی بژێویی ژیانی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی زیاد بکرێت و موچەکەیان لە ئاستی ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن وەکوو "پایە حقووق" دیاری بکرێت.
ئەوە لە حاڵێکدایە بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران تێچووی بژێویی ژیانی مانگانەیان لە ساڵی ٩٩، ١٠ ملیۆن تمەن و لە تاران ١١ ملیۆن تمەن ڕاگەیاندبوو.