کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاویەر سۆلانا لە سەفەر بۆ ئامریکا قەدەغە کرا

18:19 - 5 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا به هۆی ئەوەی کە سەفەری بۆ ئێران کردبوو، ئێستا ئامریکا ناهێڵێت ناوبراو بۆ ئامریکا سەفەر بکات.

لە دوای بڕیاری دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا لە بارەی هەڵسوکەوت و پێوەندی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، "خاویەر سۆلانا" بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، به هۆی ئەوەی کە سەفەری بۆ ئێران کردبوو، ئێستا ئامریکا ناهێڵێت ناوبراو بۆ ئامریکا سەفەر بکات.

بڕیار وابووه سۆلانا لە ئەندێشکەدەیەکی ئامریکادا قسان بکات، بەڵام ئێستا ناتوانێت سەردانی ئامریکا بکات و لەو ئەندێشکەدەیەدا ئامادە بێت.

ئەو بەرپرسەی پێشووی یەکیەتیی ئورووپا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێستای ڕێژیمی ئێراندا بەشداری کردبوو.

بەپێی بڕیاری ترامپ هاووڵاتییانی ٦ وڵاتی جیهان یەک لەوانە ئێران بۆ سەفەرکردن بۆ ئامریکا لەگەڵ بەربەستی جیددی بەڕەوڕوو بوونەتەوە.

لە پاش کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، ئامریکا هۆشداری بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا کە خۆیان لە بازرگانی و پێوەندییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ببوێرن و پابەندی بڕیارەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران بن.