
لە گوندی ''شنۆزەنگ'' سەر بە شاری پیرانشار خۆلێکی فێرکاریی زمانی کوردی بە بەشداریی بەرچاوی فێرخوازانی ئەو گوندە که لە ڕێکەوتی ٥ ڕێبەندان دەستی پێکردبوو پاش ١٢ پۆلی وانەبێژی کۆتایی پێهات.
لە کۆتاییدا دوای تاقیکردنەوە و دەرچوون بڕوانامەی زمانی کوردی پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو خولە کرا.
سەرباری ڕێگریکردنی ڕێژیمی ئێران لە خوێندن بە زمانی کوردی لەم ساڵانەی دواییدا ناوەند و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی دەکەن کە خۆبەخشانە کار بۆ بوژانەوە و بەهێزکردنی زمانی کوردی دەدەن، ئەو ناوەندانە لەشار و گوندەکان خولی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ هاووڵاتیان دەکەنەوە .