کوردستان میدیا: مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان و کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆکانی کوردستان و ئێران لە پەیامێکدا پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەبن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمه كۆمه‌ڵیک له مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی شاری بۆكان و كۆمه‌ڵیک خوێندكاری زانكۆكانی ئێران و كوردستان، به بۆنه‌ی شه‌هیدكرانی دوو پێشمه‌رگه‌ی شار و شاخ شه‌هیدان كاک "شەهاب حەیدەری" و كاک "هه‌ژار ڕه‌زایی"، پرسه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی هاوسه‌نگه‌رانمان له حیزبی دێموكرات، بنه‌ماڵه، خێزان و منداڵه چاوگه‌شه‌كانی ئه‌و دوو شه‌هیده ده‌كه‌ین و خۆمان به‌شداری ئه‌و كۆسته ده‌زانین.
ئێمە مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان و کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆکانی کوردستان و ئێران لەگەڵ ڕێبازی ئەو دوو شەهیدە قارەمانە و هەموو شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕێبازیان بین.
دڵنیا بن سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌لاتی كوردستانه و سه‌رشۆڕی بۆ خائیینان و گه‌ل فروشانه.
مامۆستایان قوتابخانەکانی کوردستان و کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆکانی کوردستان و ئێران.