کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کورد، لە زانکۆ و خوێندنگاکانی ئێران و کوردستان، لە پەیامێکدا جەختیان کردەوە کە درێژەدەری ڕێبازی شەهید قاسملووی ڕێبەرن.
دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:
ئێمه كۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی زانكۆ و قوتابخانه‌كان له شار و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێک له خۆێندكارانی كورد له زانكۆكانی كوردستان و ئێران، كه خۆمان به درێژه‌ده‌ری ڕێبازی شەهید قاسملوو له "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران" ده‌زانین، له سیهه‌مین ساڵوهگەڕی تێرۆری ڕێبه‌ری مه‌زن و هاوڕێیانی له ڤییەن، په‌یمان نوێده‌كه‌ینه‌وه کە تا وه‌دیهێنانی ئامانجی ڕێبه‌رانی شه‌هید و هه‌موو شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل، له‌و ڕێبازه پێرۆزهدا پێشمه‌رگه‌ئاسا له مەیدانی خه‌باتی شار و شاخدا، له كار و تێكۆشان به‌رده‌وام بین.