کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێنی دارەکانی زاگرۆس بە تاڵان دەبردرێت

18:32 - 10 خەرمانان 2721

ساڵانە چەندین تۆن شیرەی "بنێشتـ"ـی تاڵ بە شێوەی سروشتی لە دارەکانی زاگرۆس بەرهەم دێت بەڵام  بەهۆی نەبوونی کارگا و کارخانەی تایبەت ئەو بەرهەمە سروشتییە ڕادەستی بازاڕی ڕەش دەکرێت.

یەکەم بەرهەمهێنەرانی "بنێشتـ"ـی تاڵ خەڵکی پارێزگای "ئیلامـ"ـن و لەمبارە و دەڵێن: "خۆشیمان هەر ئەو کاتەیە کە شیرەکەی کۆ دەکەینەوە ،دوایی شیرەی دارە "بەن" لە پارێزگای "ئیلام" بۆ دەرەوەی پارێزگا هەناردە دەکرێت".

 لە پارێزگای "سنە" تەنیا یەک کارخانه هەیە کە لە شیرەی ئەو دارە "بنێشت" بەرهەم دەهێنێت.

"شەریفی" بەڕێوەبەری ئەو کارخانەیە وتوویەتی: "لەو شیرەیەی کە لە دارەکانی زاگرۆس بەرهەم دێت تەنیا ٢٠٠ تۆنی بە دەستی ئێمە دەگات و ئەوی دیکەی بەشێوەی خاو بۆ "ئورووپا"هەناردە دەکرێت".

هەنارەدەکردنی شیرەی ئەو دارانە بۆ "ئورووپا" لەحاڵێکدایە کە تەنانەت بەستەبەندییەکەشی لەنێوخۆ ناکرێت. "غەیبی" کارناسی سەرچاوە سروشتییەکان وتوویەتی ئەو بەستەبەندییە لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدرێت.

"شەریفی" بەڕێوەبەری کارخانەی "بنێشت" لە سنە وتوویەتی لەو شیرەیە تەنیا "بنێشت" کە بەرهەمێکی  زۆر ئاساییه، لەنێوخۆ بەرهەم دێت و ئێمە بە دەفرایەتیی یەک لەسەر سێ کار دەکەین و ساڵانە پێویستیمان بە ٤٠٠ تۆن شیرەی خاو هەیە.

لە بازاڕەکانی "مەریوان" ئەو شیرەیە بە ئاسانی دەست دەکەوێت و یەک کیلۆ شیرەی خاو کە بە ١٥٠ هەزار تمەنە لە بازاڕەکانی ڕەشدا بە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.

خەڵکی ناوچەکه دەڵێن ئەو شیرەیە بە شێوەی ئازاد لە سنورەکان بۆ دەرەوە هەناردە دەکرێت بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم حاشا لەو قسەیە دەکەن.