کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆسووتاندن لە بەرانبەر شارەداریی تاران

12:58 - 13 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پیاوێک بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین، لە هەمبەر داخستنی دووکانەکەی لە لایەن مەئموورانی شارەدارییەوە، خۆی سووتاندووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، پێاوێکی دووکاندار، لە ناوچەی ٢ی تاران کە مەئموورانی شارەداری، دووکانەکەی دادەخەن، پاش ئەوەی کە سکاڵا لەسەر شارەداری تۆمار دەکات و بەرپرسانی وڵامی نادەنەوە، لە بەرامبەر ئەو ئیدارەیە خۆی دەسووتێنێت.

لە گرتە ڤیدئۆییەکدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئەو پیاوە کە ناوی نەهاتووە، بە بنەماڵەوە لە بەرامبەر شارەداریی تاران کۆ دەبنەوە و بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەمبەر دەزگاکان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕێژیم، هەوڵی خۆسووتاندنیان دا، کە خەڵک ڕێگر دەبن لە بەرامبەر سووتانی بنەماڵەکەی، بەڵام پیاوەکە خۆی دەسووتێنێت و هەتا ئێستە لە بارودۆخی سەڵامەتیی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە خەڵکی ئێران لە ژێر گوشارە ئابوورییەکان و زەبر و زەنگی گۆپاڵبەدەستانی ئەو ڕێژیمە بەتایبەت مەئموورانی شارەداری، لە دژکردەوە و ناڕەزایەتیدەربڕین دەست بە خۆکوژی و دەنگدەربڕین دەکەن.

لە درێژەی ئەمساڵدا چەندین گرتە ڤیدئۆییدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، کە مەئموورانی شارەداریی ڕێژیم لە زۆر ناوچە، بە لێدان، هەڕەشەکردن، بێڕێزی، سووکایەتی بە خەڵکی ئێران دەکەن و شعووری تاکەکانی کۆمەڵگا دەبەنە ژێر پرسیارەوە.