ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ بانەمەڕ لە درێژەی خۆپیشاندانەکان سەبارەت بە گرانیی شتومک و پێداویستییەکانی ژیان، هاووڵاتییان لە چەندین شاری ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و درێژەیان بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان دا.
ناڕازییان لە شاری "ئیسفەهان و نەیشابوور" هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پێشنوێژی هەینیی ئەو شارانە و ئاگریان تێ بەردا.
لە شاری "ئیزە" و "دێزفوولـ"ـی سەر بە پارێزگای ئەلئەحواز ناڕازییان سەرەڕای کەشێکی توندی ئەمنییەتی، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئاگرکردنەوە لە شەقامەکان درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.
خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە شاری تاران بە ئاگرتێبەردانی بنکەی بەسیج، قین و ڕقی خۆیان لە بێ کیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیم نیشان دا.