کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە راپەرێنی خەڵکی نیشتمانپەروەری مەهاباد و مەحکوومکردنی مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشینگتۆن دی سی بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی لە درێژەی چالاکییەکان بۆ مەحکوومکردنی سیاسەتە دژە مرۆیییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوە، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە راپەرێنی خەڵکی نیشتمانپەروەری مەهاباد و مەحکوومکردنی مەرگی گوماناویی فریناز خوسرەوانی لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشینگتۆن بەڕێوە چوو.
ئەو خۆپێشاندانە بە دەستپێشخەری کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا و بە بەشدرایی بەرچاوی هاووڵاتییانی کوردی دەڤەری واشنگتۆن و بەرپرسانی پارتە کوردستانییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و چەند میدیایەکی کوردی بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی ئەو خۆپێشاندانە بەدانی کۆمەڵێک دروشم بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوت و دژە مرۆیییانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان دەرهەق بە گەڵی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات مەحکووم کرد و هاوکات داوای پشتگری دەوڵەتی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان بۆ خەڵکی راپەرێوی ئەو بەشەی کوردستان کرد.
لە کۆتاییدا بڕیارنامەیەک لهلايهن کۆمیتەی بەرێوەبەری ئەو خۆپیشاندانە ئاماده كرابوو کە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرا و وێڕای مەحکوومکردنی مەرگی فەریناز خوسرەوانی چەند داواکارییەکیشیان خستەڕوو.
١ــ مەحکوومکردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی بێ بزەیانەی خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا
٢ــ ئازادکردنی بە پەلەی هەموو دەستگیرکراوانی ئەم داوایییانەی مەهەباد و سەردەشت
٣ــ قەرەبووکردنەوەی هەموو زیان لێکەوتوان و بریندارانی ئەو رووداوانە لە لایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە
٤ ــ کۆتایی پێهێنان بە دۆخی میلیتاریزەکردنی کوردستان