![](/weney-mallperr/15310.jpg)
کوردستان میدیا: بۆ پشتیوانی لە ئازادیی کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسیی دیکە لە ئێراندا، خۆپیشاندانێک لە وڵاتی بلژیک بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەرامبەر بیناکانی شووڕای ئورووپا و کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا لە شاری برۆکسێل و بە دەستپیشخەریی کەمپەینی پشتیوانی کردن لە ئازادیی محەممەدسدیق کەبوودوەند خۆپیشاندانێکی بەرین بەڕێوە چوو.
بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادیی محەممەدسدیق کەبوودوەند و زیندانیانی دیکەی سیاسی لە ئێران، خۆپیشاندانێک لە لایەن کەمپەینی پشتیوانی کردن لە ئازادیی محەممەدسدیق کەبوودوەند لە شاری برۆکسێلی وڵاتی بلژیک لە بەرامبەر بیناکانی شووڕی ئورووپا و کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٩٠%ی بەشداران ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.
چەندین لایەنی سیاسی و مەدەنی لەو خۆپیشاندانەدا بەشدارییان کرد و کۆمەڵێ پەیام بەو بۆنەیەوە بە زمانەکانی کوردی، فەرانسەوی، هۆلەندی ، ئینگلیزی و فارسی پێشکەش کران، کە نێوەڕۆکی گشت پەیامەکان هەڵگری پشتگیریکردن بوو لە سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، محەممەد سدیق کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسیی دیکە کە مانیان لە خواردن گرتووە و نا دادپەروەرانە مەحکووم کراون.
لایەنەکانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکەی برۆکسێل بریتی بوون لە:
ـ کۆمیتەی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان لە بلژیک
ـ کەمپەینی پشتیوانی کردن لە ئازادیی محەممەدسدیق کەبوودوەند
ـ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەلژیک
ـ فیدراسیۆنی ئێرانیی ئورۆپرێس لە بلژیک
ـ نوێنەری رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
ـ چەندین کەسایەتیی سیاسیی ئێرانی وەکوو حەسەن ماسالی، سیرووس مەلەکووتی و ئەحمەد ڕەفعەت
-دوو ڕێکخراوی ئێرانی داکۆکیاری مافی مرۆڤ لە فەرانسە
لە هەموو ئەو پەیامانەی لەو خۆپێشاندانە پیشکەش کران، داوای ئازادیی بێ شەرت و مەرجی محەممەدسدیق کەبوودوەند و گشت زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێراندا کرا، هەروەها داوا دەزگاکانی یەکیەتیی ئورووپا داوا کرا زەخت بخرێتە سەر ڕێژێمی ئێران لە سەر پێشڵکارییەکانی مافی مرۆڤ و زیندانیکردنی چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی.
هەروەها، ژمارەیەکی زۆر بەرچاو لە بەشدارانی ئەم خۆپێشاندانە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک بوون کە بە وینەی زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت کەبوودوەند و ئاڵای کوردستان بەشدار بوون و هەروەها سەدان نامیلکەیان بە زمانی ئینگلیزی لە نێو خەڵکی سەر شەقام بڵاو کردەوە.

![15311.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/15311.jpg)
![15312.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/15312.jpg)