بەبۆنەی کوشتاری زیندانییانی سیاسیی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی و مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، کانوونی پەنابەرانی ئێرانی لە ئاڵمان و ناوەندی داکۆکی لە خەباتی دێموکراتیکی ئازادیخوازانی ئێران و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "بێرلین"، خۆپیشاندانێکیان لە دژی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا چەندین پەیام و وتار بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئاڵمانی لەلایەن کەسایەتی و لایەنەکانی بەشدارەوە خوێندرایەوە.