کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە عێراق بەردەوامە

13:12 - 17 خەزەڵوەر 2720

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق دژ بە هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و بەرپرسانی وڵاتەکەیان بەردەوامە و تێکهەڵچوونی لێکەوتووەتەوە.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق لە باشووری ئەو وڵاتە دژ بە بەڕێوبەرانی وڵات و میلیشیا چەکدار و حیزبەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و خامنەیی بەردەوامە.

ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەر دەبێتە نزیک یەک حەوتوو کە خەڵکی عێراق لە شارەکانی "بەسرە" و "نەجەف" خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.

ئەو خۆپیشاندانانە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی خۆپیشاندەر و هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

لەو تێکهەڵچوونانەدا هێزە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە چەکی گەرم هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و تەقەیان لێ کردوون.

ناڕەزایەتیی سەرەکیی خۆپیشاندەرانی عێراق بەنیسبەت هەبوونی هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدایە کە خەڵکی وەزاڵە هێناوە و خەڵک خوازیاری چوونەدەرەوەی ئەو هێزانە لە عێراقن.