کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

11:07 - 27 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانەکان لە کوردستاندا دژی گرانبوونی بێنزین درێژەی هەیە و لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا ڕێژیمی ئێران بە توندترین شێوە خەڵک سەرکوت دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری بۆکان چەند بانکی دەورووبەری فەلەکەی فەرمانداریی ڕێژیمی ئێران ئاگری تێبەردراوە.

هاووڵاتییەک بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە بە دڵنیاییەوە یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان کوژراوە.

لە شاری بۆکان هێزەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن.

بازاڕ، دووکان، قوتابخانە و بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران داخراون. نێو شار بە تەواوەتی ئاڵۆزە و بانکەکانی ڕێژیم وێران کراوە.

بانکی "قەوامین" لە فەلەکەی فەرمانداری ئاگر دراوە.

هێڵی ئینتێرنێت بە تەواوی پچڕاوە و فەزای شار بە تەواوەتی مێلیتاریزە کراوە و پۆمپی بێنزینەکان لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت وهێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلە هێرش دەکەنە سەر خەڵک.