کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خێرخوازەکان تۆوی ئاشتی و یەکیەتی دەچێنن

12:22 - 8 بانەمەڕ 2722

لە ماوەی ڕابردوودا ناوەندە خەڵکییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا لە چەندین شاری جیاواز هەڵمەتی خێرخوازییان بەڕێوە بردووە.

لە "مەهاباد" "عایشە سەوارە" ژنێکی خێرخواز بڕی سەد و ١٠ ملیۆن تمەن کەرەستەی پێویستی بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە کڕیوە. ئەو ژنە زێڕ و زیوی خۆی پاشکەوت کردووە و دواتر کەرەستەی بۆ نەخۆشخانە کڕیوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەتا ئێستا خێرخوازان زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن تمەن پارەیان بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد خەرج کردووە.

لە "شنۆ" ناوەندی خێرخوازیی "ژیانەوەی شنۆ" لە مانگی ڕەمەزاندا خۆراکیان بەسەر خەڵکدا دابەش کردووە.

لە شاری "ڕوانسەر" کەمپەینی "مێهرەبانییەکان" چەندین کاری خێرخوازیی ئەنجام داوە.

لە شاری "ورمێ" خێرخوازان بۆ یارمەتیدان بە خەڵکی هەژار خۆراک و کەرەستەی پێویستیان بۆ کڕیون.

 لە چەند شاری دیکەی کوردستان وەک بۆکان، ورمێ، سەردەشت، مەهاباد، ئەلیگودەرز و ئیلام چەندین زیندانی کە سزای قورسیان نەبووە، لەلایەن خێرخوازانەوە ئازاد کراون.

چاکە و چاکەکاری ڕۆحی یەکیەتی و تەبایی لەنێو خەڵکدا بەرز دەکاتەوە و لە کوردستاندا ناوەندە خەڵکییەکان کە کاری خێرخوازی دەکەن بوونەتە ناوەندێک بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان.