کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەباتکارانی مەتەرێزی زانکۆکانی "تاران" بەبۆنەی شەوی یەڵدا پەیامێکیان بڵاو کردەوە

10:32 - 2 بەفرانبار 2720

بەبۆنەی شەوی "یەڵدا" شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری ناوداری نەتەوەی کورد، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی گەرم لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزب و گەل

ڕاسانتان باش

ئێمە پۆلێک لە خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران برووسکەی پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی لەدایکبوونی خۆری هیوای گەلەکەمان دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو ئاراستەی یەک بە یەکتان دەکەین. هەر وەک چۆن ئێوە شاخە سەرکەشەکانی کوردستانتان کردووە بە مەتەرێزی خەبات، ئێمەش قووتابییانی قاسملوو لەو ڕۆژە پیرۆزەدا بەڵێنتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە گۆڕەپانی زانست دەکەین بە مەترێزی خەباتمان و مەشغەڵی ڕاسانی شارتان بۆ هەڵدەگیرسێنین.

بەرز و پیرۆز بێت ئەو ڕۆژە مێژووییە لە هەموو کوردێکی سەربەخۆییخواز.

خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران

٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی