کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوێد، خەڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کلسووم ئیبڕاهیمی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێكهوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ههیئهتێکی یهكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی سوید بە سەرپەرستی مهاباد مینووزادە بەرپرسی کۆمیتە، لەگەڵ عەلی عەزیزی پێشمەرگەی دێڕینی حیزبی دێموکرات، سەردانی خاتوو كهلسوم ئیبراهیمی ژنە خەباتکار و تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی له شاری ئۆپساڵای وڵاتی سوید کرد.
لەم سەردانەی شاندی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی سوێد خهڵاتی مینا خانم ، خێزانی پێشەوا قازی محەممەد کە دامەزرێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانە، بە ژنە شۆڕشگێڕێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاتوو کەلسووم ئیبراهیمی لە شاری ئۆپساڵای وڵاتی سوێد، پێشکەش کرا.
ئەم خەڵاتە وێرای سووپاسنامەیەک له لایهن یهكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە کە له كوردستان ئامادە کرابوو، وەک ڕێزگرتنێک لە خەبات و تێکۆشانی خاتوو کەلسووم پێشکەش بە ناوبراو کرا.
خاتوو كهلسووم ئیبراهیمی خێزانی تێکۆشەر مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی ئەندامی ئیفتیخاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و نموونهی ژنێکی دڵسۆز و ئازا و لێهاتووی گەلەکەمانە، که وهک شێرەژنێکی کورد خزمهتێکی زۆری به گهل و نشتمانهکی کردوه و بۆ یهكێتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەمیشە جێگای ڕێز و شانازیه.
لەو سەردانەدا خاتوو كهلسووم ئیبراهیمی به خۆشحاڵیهوه خهڵاتهکهی وهرگرت و ئهم شێوه كارەی یەکیەتیی ژنانی بەرز نرخاند و هیوای خواست کە گەلی کورد و یەکیەتیی ژنان بە ئاوات و ئارەزووەکانیان بگەن.