
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی شاری ئابادان بۆ پشتیوانی و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوی "مێترۆپۆل" خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
خۆپیشاندەران بە هاتنە سەر شەقام و دانی دروشم بە دژی ڕێژیم و دەسەڵاتداران، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و ڕق و تووڕەیی خۆیان لەهەمبەر دۆخی خراپی خەڵک نیشان دا.
لەلایەکی دیکەوە هێزە یارمەتیدەرەکانی ئابادان لە شوێنی ڕووداوەکە لەبابەت پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست، ناڕەزایەتییان نیشان دا.
ئەوان وتوویانە: "داوای هاتنی هێزی یارمەتیدەری زیاترمان کردووە بەڵام هێزەکانی دژە شۆڕش هاتووەتە سەرمان".
تا ئێستا لەو ڕووداوەدا ١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسیش بریندار بوونە و هێشتاش ئەو بینایە پاکسازی نەکراوە.