کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەردەوام پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە

16:18 - 29 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەران و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، بە ناردنی پەیامی هاوخەمی بۆ پەیمان نوێکردنەوە و درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان، ئەمەک و وفاداری خۆیان بە شەهیدانی کوردستان دووپات دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، وێڕای ناردنی پەیامی هاوخەمی لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان هەتا وەدیهاتنی ئامانجی بەرزیان دەست لە خەبات هەڵناگرن.

لەو ماوەیەدا لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان پەیامی هاوخەمیان ناردووە و لەو پێوەندییەدا لە شارەکانی پیرانشار، سنه، بانە و مەریوان بە ناردنی پەیامی هاوخەمی سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ شەهیدانی نوێی کوردستان دانەواندووە و بڕیاری درێژەدانی ڕێگایان هەتا سەرکەوتن دووپات کردووەتەوە.

پیرانشار

"شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانه"

بەڕێزان، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی ناوەندی سیاسی و دەستەی کارگێڕی، پێشمەرگه قارەمانەکانی دێموکرات، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەر به بۆنەی شەهید و لەدستدانی دوو لاوی بەجەرگی حیزبەکەمان شەهیدان "ڕحیم ڕۆستم داستان و ئیدریس دەرویشی" به دەستی رەش و تێرۆریستی سپای پاسداران، سەرەخوشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوه و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی ئەم دوو شەهیدەی تازەمان و خەڵکی کوردستان به گشتی دەکەین و پەیمانی وەفاداری بۆ درێژەدانی ڕێگایان لەگەڵیان نوێ دەکەینەوه و بەڵێنیان پێ دەدەین که هەتا دوایین هەناسەی ژیانمان له خەبات دژی ئەم ڕێژیمه نگریسه ناوەستین.

بەشێک له ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارستانی پیرانشار

٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی

سنە و مەریوان

سڵاو و ڕێز!

 ئیمە لە لایەن گەنجانی "سنه"،  "کەڵاتەرزان" و "ژاوەرۆ" بە بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانە زۆر داخدار بووین.

ئێمه ئەندامانی حیزبی دێموکرات به نۆبەی خۆمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەم دوو شەهیدە بەرز و بەڕێزە دەکەین.

ڕوحیان شاد بێت و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت

بانە

پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن وگرین

 نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین

بەداخ و کەسەری زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی دوو رۆڵەی ئازیز و تێکۆشەری نەتەوکەمان کە لە تۆپبارانی رق‌وقینی دوژمندا گیانی پاکیان خەڵات کرد پێ گەییشت.

ئیمەش وێرای مەحکوم کردنی ئەو کردەوە دژەمرۆییەی حکومەتی داگیرکەری ئێران، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئیدریس دەرویشی و شەهید ڕەحیم رۆستەم‌داستان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ئەکەین .

دووبارە لێرەدا بەڵێن دوپات ئەکەینۆ تا دواهەناسەی ژیانمان درێژەدەری رێی شەهیدان بین تا رزگاری کورد و کوردستان.

سەرکەوێت ڕاسانی رۆژهەڵات

لە لایەن ئەندامانی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ‌‌‌(بانە)

۲۷ی پووشپەری ۱۳۹۷ی هەتاوی