کوردستان میدیا

چوارشەممه 26ی پووشپەڕ 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری نییەر پەیامێکیان ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

12:17 - 3 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ەاتنی دووی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە دەستی حیزبی دێموکرات، خەڵکی نیشتمانپەروەری نییەری سەربەرز پەیامێکی تایبەتیان بلاو کردەوە

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

رێبە ندان گەرچی رێگەبەندا نی     گلێنەی چاوی هەموو کوردانی

وا رێبەندانە وسەرما و سۆڵە و بەفر  و کڕێوە بەڵام رێبەندان لە زێدی مە کوردان  ونیشتمانی جوانی کوردستان  توێنەوەی سەهۆڵی رەشی ئێستبداد و دیکتاتوری  وسەرەڕۆیی و داگیرکەری  وهەڵهاتنی خۆری هیوا بەخشی رزگاری لە ژێر سێبەری داگیرکەران و مزگینیهێنەری شنەبای ئازادی و سەرکەوتنە ، بەڵی لە رێبەنداندا ئاسمانی کوردەواری پڕ بوو لە شادی و نیشتمان بوو بە کۆڕبەندی هەڵپەرکێ   ودیلانگێڕانی ئەم کۆڕە  کوردانی بێبەش و بە تامەزرۆی ئازادی بوون  و چوارچرا بوو بە چرای روناکی ومەشخەڵی ئازادی هەڵگرانی مەشخەڵ رۆڵەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان واتە میرات هەڵگرانی سمکۆ وهەزاران شۆڕە سواری رێگای ئازادی و سەربەستی بوون.

 بەڵی لە رێبەنداندا بۆ ئەوەڵین جار هیوا و ئاواتی لە مێژینەی کوردان هاتەدی و ئاڵای  ئازادی و سەربەخۆیی بزەی پێکەنینی خستە  سەر لێوی هەموو ئازادیخوازان و بوو بە چقڵی چاوی دوژمنان و داگیرکەران ، لێرە پڕ بە دڵ ئەم رۆژە پیرۆزە و هەڵکردنی  ئاڵای کۆردستان و بە ئاوات گەیشتنی گەلی کورد و لە دایک بوونی کۆمارە خنجیلانەکەی کوردستان پیرۆزبایی دەڵێین بە هەموو خە ڵکی خۆڕاگری کوردستان  و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان ، بە م جۆرە پشتیوانی خۆمان لە حیزبی دێموکرات و ئاڵا هەڵگرانی کۆماری کوردستان دووپات دەکەینەوە  و سەری رێز و حورمە ت بۆ هەموو شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و مەشخەڵهەڵگرانی راسانی دۆژمنبەزێن دادە نەوێنین.

لە لایەن خەڵکی نییەر قەڵای خۆراگری دێموکرات