![](/content/upload/1/news/45947_w920.jpg)
خەڵکی "سەربەندەر"ی خوزستان بەهۆی کێشەکانی کە ئەو پارێزگایە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دژی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەو پارێزگایە دروشمیان دا.
خەڵک لەو خۆپێشاندانەدا دژی نوێنەری ڕێژیمی ئێران دروشمیان داوە و وتوویانە: "شەرم بکە و ئەو شارە بەجێ بهێلە".
چەند ڕۆژ پێش لە پارێزگای خووزستان بەهۆی باران بارینی بەلێزمە لە چەندین شار لافاو هەستا و بەم هۆیەوە خانووبەرەی هاووڵاتییان کەوتە ژێر ئاو.
کارناسان هۆکاری کەوتنەوەی زەرەر و زیانێکی زۆری لەم چەشنە بەهۆی ئەم لافاوەوە بە نەزانی و ناکارناسیی بەرپرسانی ڕێژیم دەزانن.
هەروەها پرۆژە کاولکەرانەکانی سپای پاسداران وەک: "بڕینی داری دارستانەکان، کردنەوەی ماڵ لە قەراخ ڕووبارەکاندا و درووستکردنی بەنداو بەشێوەی نازانستی لە هۆکارەکانی دیکەی زیادبوونی زەرەر و زیانەکانی ئەم لافاوانەن".