کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی سنە وڵامی "نا"یان بە دواکاریی ڕێژیم دایەوە

11:43 - 12 خەزەڵوەر 2720

ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە بە مەبەستی سووکایەتی و بێڕیزیکردن بە "ئیمانۆئێل ماکرۆن" سەرکۆماریی فەرانسە، وێنەی ناوبراویان  لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی شار داناوە، بەڵام خەڵکی سنە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوونە پێ لەسەر وێنەکە دابنێن و سووکایەتیی پێ بکەن.

خەڵکی "سنە" لەهەمبەر سووکایەتی و بێڕێزیکردن بە کەسایەتییە جیهانییەکان "نا"یان بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران داوەتەوە و ڕایانگەیاندووە: "ئێمەی کورد بێڕێزی و سووکایەتی بە کەس ناکەین".

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران چەند جارێکیش ئاڵای وڵاتی ئیسرائیلی لە شوێنە گشتییەکاندا دانابوو هەتا لەلایەن خەڵکەوە بێڕێزیی پێ بکرێت و لەو کاتەشدا خەڵک نەچوونە ژێرباری ئەو هەڵوێستە نابەجێیەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران.