کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی لوبنان خوازیارن دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە کۆتاییان پێبێت

12:50 - 15 گەلاوێژ 2721

هەزاران کەس لە یەکەم ساڵڕۆژی تەقینەوەی گەورەی کەنارئاوی شاری "بەیرووت"، کە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ٢٠٢٠دا ڕووی دا لە لوبنان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و خۆپیشاندەران خوازیاری دادپەوروەریان کرد.

خۆپیشاندەران داوایان کردووە کە ڕێژیمی ئێران لە لوبنان بڕواتە دەرێ و دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لەو وڵاتە کۆتاییان پێ بێت.

خۆپیشاندەران ڕوو بە "حەسەن نەسروڵڵا"، سەرۆکی گرووپی حیزبوڵڵا، سەر بە ڕێژیمی ئێران،درووشمیان داوە: "ئەگەر ئیبراهیم ڕەئیسی سەرکۆماری تۆیە برۆ بۆ لای ئەو".

لە حاڵێکدا ناڕەزایەتییەکانی ساڵڕۆژی تەقینەوەی "بەیروووت"، لە لوبنان بەڕێوە دەچێ، کە ئەو وڵاتە لەگەڵ قەیرانی گەورەی ئابووری بەرەوڕوو بووەتەوە.

خۆپیشاندەرانی ئەو خۆپیشاندانانە لەلایەن پۆلیسەوە بە گازی فرمێسک‌ڕێژ سەرکووت کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی "یونیسێف" بەهێزیی ئەو تەقینەوەیە هەتا ڕادەیەک بووە کە دوای یەک ساڵ، کێشەی دەروونی بۆ منداڵان و نیوەی حەشیمەتی بەساڵاچووان دروست کردووە.

 بەرپرسانی لوبنان ژمارەی کوژراوانی ئەو تەقینەوەیان لانیکەم ١٥٨ کەس، بێسەروشوێن ٢١ کەس، کەس، ئاوارەکان ٣٠٠ هەزار و برینداربووان ٦ هەزار کەس ڕاگەیاندبوو.