کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی پیرانشار وڵامی "نا"یان بە فەرماندەکانی سپای پاسداران دایەوە

18:45 - 9 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەوانە، "محەممەد تەقی ئۆسانلوو" فەرماندەی قەرارگای "حەمزە" و "حەبیب شەهسەواری" فەرماندەی سپای "شۆهە"دای ورمێ؛ لە شاری پیرانشار گوشاریان خستووەتە سەر خەڵک، بەتایبەتی گەورەی تایفەکانی "مەنگووڕ" و داوایان لێکردوون دژی نەتەوەی کورد چەک هەڵگرن.

هاوکات ئەو فەرماندانەی سپای پاسداران داوایان لە کۆنەجاشەکانیش کردووە کە دەبێ چەک هەڵگرن و دەبێ خەڵکیش چەکدار بکەن.

ئەو کاربەدەستانەی ڕێژیم لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیاری چەک‌هەڵگرتن و چەکدارکردنی خەڵک بەڵێنیی درۆیان پێداون کە هەرچی بیانهەوێت بۆیان جێبەجێ دەکەن، بەڵام بە خۆشیەوە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییان لێ نەکراوە و وڵامی ڕەتیان پێدراوەتەوە.

لەلایەکی دیکە ڕێژیم چووەتە "دێڵز"ێ و داوای چەکداربوونی لە خەڵکی ئەو گوندە کردووە بەڵام لەلایەن خەڵکەوە وڵامی ڕەتیان پێدراوەتەوە.