کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان هاودەردیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی "ئازاد و فەرهاد خوسرەوی" دەربڕی

13:04 - 10 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیی دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان بەشدار بوون و هاودەردیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە شەهیدەی ڕێی نان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە کۆڕی پرسەی ئەو دوو کۆڵبەرەدا، مامۆستایانی ئایینی وێڕای هێنانەوەی چەند ئایەتێک لە "قورئانی پیرۆز" بەنیسبەت تاقیکاریی خوداوەند بۆ بەندەکانی خۆی، ڕوو لە "عوسمان خوسرەوی"، باوکی "ئازاد و فەرهاد" وتیان: "ئەوە تاقیکاریی خودایە بۆ ئێوە، ئێمەش هاوخەمتین و هیوای سەبووریت بۆ دەخوازین".

لە بەشیکی ئەو پرسە و هاوخەمییەدا، مامۆستایەکی ئایینی شێعرێکی پێشکەش کرد.

لەو شێعرەدا باس لەوە کرا: "ئێوە دوو کۆڵبەر لەوەیکە نەبوونە سیخوڕ و نەبوون بە مایەی ئەفسووس، جێگای شانازییە".