کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری شنۆ و پیرانشار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکرات دەکەن.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ و پیرانشار بە نووسینی دروشمی وەک "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" پاڵپشتیی خۆیان له پێشمەرگه و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شارەدێی پەسوێ، وێنەی ڕێبەرانی شەهیدیان بڵاو کردووەتەوە و ئاڵای کوردستانیشیان هەڵکردووە.