کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ـ ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ـ لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەچێت
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژه بڵاو دەکەنەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە لە شارەدێی "پەسوێ" سەر بە شاری پیرانشار، ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گرت.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو چالاکییانەدا ئاڵای کوردستانیان هەڵ کردووە و هاوکات سروودی دوژمنشکێنی "ئەی ڕەقیبـ"ـیان وتووەتەوە.
هاوکات لەو چالاکییانەدا بە دروشمی جۆراوجۆر پشتیوانیان لە حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕیوە.