بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، کۆمیتەی ئیمدادی ڕێژیم لە گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، بە مەبەستی تەبلیغ بۆ ڕێژیمی ئێران بە هەر ماڵێکی گوندەکە دوو ژەمی خواردنیان داوە.
ڕێژیم بەو کارەی ویستوویەتی خۆی وەکوو دڵسۆز و یارمەتیدەری خەڵک نیشان بدات، بەڵام خەڵک چێشتەکەیان وەرنەگرتووە.
پیلانەکانی ڕێژیم بۆ دڵسۆزنیشاندانی خۆی و ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک هەمیشە بووە بە بڵقی سەر ئاو.