کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ترسی ئەوەیان هەیە کە خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شوراکاندا بەشداری نەکەن.
"عەبدولڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی" وەزیری دەوڵەتی ئیران وتوویەتی: "بەنیسبەت بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٤٠٠ کەڵکەڵەمان هەیە".
"فەزڵی" هەروەها وتوویەتی، لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی مەجلیسی شورای ڕێژیم ٤٢ لەسەدی خەڵک بەشدارییان کردووە.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، بەهۆی گشتگیریی کۆرۆنا و بەربەستەکانی کۆرۆنا لەوانەیە خەڵک بە ڕێژەیەکی کەم لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن و دەبێ ئیمە بە تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.
ئەو هەوڵەی ڕێژیم کارێکی نوێ نییە و ئەو ڕاستییە دەسەڵمێنێت کە ڕێژیمی ئێران تەنیا لە کاتی تەنگانەدا خەڵک دەناسن.