کوردستان میدیا: لە پارێزگای ئیسفەهان، بە هۆی کەمئاوی، خەڵک بە کڕینی تانکر دەستیان داوەتە پاشەکەوتکردنی ئاو و ناستانداردبوونی تانکرەکان، گیانی خەڵکی لەگەل مەترسی بەرەوڕوو کردووە.
دوابەدوای کەمئاوی و قەیرانی وشکەساڵی لە ناوچەکانی ناوەندی ئێران، خەڵک بۆ بەدەستهێنانی ئاوی پێویستی خۆیان، دەستیان کردووە بە پاشەکەوتکردنی ئاو لە تانکردا و خۆسەرانە ماددەی کۆلێر لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەن.
خەڵکی ئەو پارێزگایە لە ترسی نەبوونی ئاو، ڕوویان لە کڕینی تانکر و دامەزراندنی دینامی ئاو بۆ پاشەکەوتکردن ئاو کردووە.
جیگەی ئاماژەیە، ئەو تانکرانەی کە ساز دەکرێن ناستانداردن و دوای ماوەیەکی کەم، تانکرەکان کارگ و باکتری دەگرن و تەندروستیی خەڵک لەگەڵ مەترسی ڕووبەڕوو بووە.
خەڵکی ئیسفەهان بۆ چارەسەرکردنی کارگ و باکترییەکان لە نێو تانکرەکان، خۆسەرانە کۆلێر لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەن و لەسەر ڕێژەی تێکەڵکردنی کۆلێر لەگەڵ ئاو زانیارییان نییە و سڵامەتی خەڵک لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووە.
کەمئاوی لە شاری ئیسفەهان لە ئاستی قەیرانیدایە و هەتا ئیستە چەندین جار خەڵکی ئەو پارێزگایە دەستیان داوە بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییانە و ڕێژیمیش لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەو پارێزگایە و بەگشتی لە ئێراندا بەکردەیی هیچ کارێکی نەکردووە.