کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئەهواز لە برسێتیدا گۆشتی "چۆلەکە" دەخۆن

10:17 - 10 رێبەندان 2719

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ژنێکی ئەهوازی لەبەر بێکاری و برسێتی، لەسەر شەقام پەڕی "چۆلەکە" دەکەنێتەوە و گۆشتەکەی دەفرۆشێت.

خەڵکی ئێران ڕۆژبەڕۆژ هەژارتر دەبنەوە و بێکاری باڵی بەسەر وڵاتدا کێشاوە و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بۆ تێرکردنی سکی خۆیان ڕوو لە هەر کارێک بکەن؛ فرۆشتنی گۆشتی چۆلەکە نموونەیەک لە پیشاندانی دۆخی قەیراناویی ئابووریی ئێرانە.

وێڕای ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە و لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوت و گازە، خەڵکەکەی لە هەژاری و چارەڕەشیدا ژیان بەسەر دەبەن.

لە هەنووکەدا و بەهۆی دۆخێک کە ڕێژیمی ئێران خولقاندوویەتی، ڕێژەی بێکاری، هەژاری، جیابوونەوە، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دزی و لەشفرۆشی بەرز بووەتەوە و تا دێت دۆخی وڵات قەیراناویتر دەبێتەوە.