گرانبوونی نرخی مریشک لە بازاڕەکانی ئێراندا خەڵکی کەمداهاتی ناچار کردووە لە دۆخی ئێستادا کە نەخۆشیی کۆرۆنا بەردەوام قوربانیی دەگرێت، بۆ کڕینی مریشک بە نرخێکی هەرزانتر لە فرۆشگا دەوڵەتییەکان لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستن.
ڕۆژنامەی ''سیاسەت'' سەر بە ڕێژیم، ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز باسی لەوە کردبوو، لە ئێستادا کە نەخۆشیی کۆرۆنا گەیشتووەتە لووتکەی خۆی، خەڵک ناچار بوونە بۆ کڕینی مریشکی دەوڵەتی لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستن.
هێڵی هەژاری لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ٨٠ لەسەد بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن تمەن.
ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: ''لە ماوەی ڕابردوودا نرخی دۆلار لە ٣ هەزار تمەنەوە گەیشتووەتە ٣٢ هەزار تمەن، سکە ڕیکۆردی ١٦ ملیۆن و پراید ١٦٠ ملیۆنی تۆمار کرد، نرخی خانووبەرە لە تاران لە میتری ١٧ ملیۆنەوە گەیشتە ٣٠ ملیۆن و گۆشتی سوور لە ١٤٠ هەزار تمەن تێپەڕی''.