کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک بەنیسبەت بەرزکردنەوەی باجی ئوتووبانی ڕێگای نێوان ورمێ بۆ تەورێز ناڕەزایەتییان دەربڕی

17:38 - 5 بانەمەڕ 2721

ئوتووبانی "ورمێ" بۆ "تەورێز" بەهۆی وەرگرتنی باجی نایاسایی و بێدەنگی لەو ڕێگایەدا، ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

نزیک بە ١٣ ساڵە باجی ئوتووبانی ورمێ بۆ تەورێز لە خەڵک وەردەگیردرێت بەڵام ئەو ڕێگایە هێشتا تەواو نەکراوە.

ئەو کێشەیە بەردەوام لەلایەن خەڵکەوە ناڕەزایەتیی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام نەک کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە بەڵکوو نرخی باجەکەیان زیاتریش کردووە.

باجی ئوتووبانی ورمێ بۆ تەورێز لە حاڵێکدا بەرز بووەتەوە کە ئەو پرۆژەیە بە نیوەچڵی ماوەتەوە و تەواو نەبووە، ئێستا وەکوو نیوە ڕێگای گەورە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

 هاووڵاتییان دەڵین، باجی پرۆژەی نیوەچڵی ئوتووبانی ورمێ بۆ تەورێز زووڵمێکە لە مافی خەڵک دەکرێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ڕۆژانە چەند جار بەو ڕێگایەدا هاتوچۆ دەکەن.