ماوەی چەندین مانگە بەهۆی نەبوونی گۆشتی مریشک لە بازاڕەکاندا خەڵک ناچارن ڕۆژانە لە سەفەکانی کڕێنی گۆشتی مریشکدا ڕاوەستن.
خەڵک لە ڕاوەستان لە سەفەکانی گۆشتی مریشک لە مانگی ڕەمەزاندا و لە دۆخی خراپی کۆرۆنا بۆ کڕینی مریشکی ٢ هەزار و ٤٠٠ تمەنی ناڕازین و دەڵێن بەو جۆرە بارودۆخە چۆن داوا لە ئێمە دەکەن بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
هەروەها خەڵک ڕاوەستان لە سەفەکاندا و بێ هەڵوێستیی کاربەدەستانی ڕێژیم بەنیسبەت کێشەکانی خەڵک بە پێشیلکردنی کەرامەتی مرۆڤ لەلایەن ڕێژیم دەزانن.
لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە جاران سەفەکانی خواردن درێژتر بووەنەتەوە و ئەمە کێشەی دیکەشی لێ کەوتووەتەوە.