کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە کوردستان و ئێران دەبێ چاوەڕوانی واکسەنی "کواکس" بکەن

11:21 - 23 رێبەندان 2720

"کیانووش جەهانپوور" سەرۆکی پێوەندە گشتییەکانی وزارەتی تەندرووستیی رێژیم سەبارەت بە هاورەدەکردنی واکسەنی کۆرۆنا وتوویەتی: "باشترین واکسەنمان بۆ کادری دەرمانی کڕیوە".

"جەهانپوور" سەبارەت بە واکسیناسیۆنی کادری دەرمانی وتوویەتی: "دوو ملیۆن دۆز واکسەنی"ئێسپووتنیکی ڤیـ"ـمان بۆ کادری دەرمانی کڕیوە و هەتا مانگی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو هەمووی کادری دەرمانیی ئەو واکسەنەیان لێ دەدرێت.

کاربە دەستانی ڕێژیم واکسەنی "ئێسپووتنیکی ڤی" بۆ کادری دەرمانی کڕیوە لەحاڵیکدا دەیانهەوێ واکسەنی "کواکسـ"ـی بۆ خەڵکی ئاسایی بکڕن و کاتی کڕینەکەشی دیاری نەکراوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دیسانەوە کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و کاربەدەستانی ڕێژیم هێستا نەیانتوانیوە بڕیاری کڕینی واکسەن بۆ خەڵکی ئێران بگرن لەحاڵێکدا لە هەندێک لە وڵاتانی دیکە خەریکە لێدانی واکسەن کۆتایی پێ دەێت.

کاربەدەستانی ڕێژیم سەرەڕای هەموو ئەو کێشانە لە کڕینی جۆری واکسەن بۆ خەڵک جیاوازی دادەنێن.