کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵكی ئێران گەورەترین گرووپی کڕیاری خانووبەرە لە "تورکیە"ن

18:44 - 28 خاکەلێوه 2721

ناوەندی ئاماری تورکیە بڵاوی کردووەتەوە خەڵكی ئێران گەورەترین گرووپی کڕیاری خانووبەرە لەو وڵاتەن.

بەپێی ئەو ئامارە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هاووڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی تورکیە یەک هەزار و ٥٩٩ یەکەی نیشتەجێبوون و خانووبەرەیان کڕیوە وگەورەترین گرووپی کڕیاری بیانیی خانووبەرەن لە وڵاتی تورکیە.

لە دوای خەڵکی ئێران، "ڕووسە"کان بە ڕێژەی کڕینی ٩٣٨ خانوو لە پلەی دووهەم دان، هاووڵاتییانی عێراقی بە کڕینی ٨٧٦ خانوو پلەی سێهەم و گەورەترین گرووپی کڕیاری خانووبەرە لە تورکیە پێک دێنن.

ئەو شارانەی بۆ کڕینی خانووبەرە لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو سێ وڵاتە کڕدراون بە ڕێز شارەکانی ئیستانبووڵ بە ڕێژەی ٥ هەزار و ٢٤  خانوو، ئانتالیا یەک هەزار و ٨٨٤ و ئیزمیر یەک هەزار و ٢٥٩ خانوو بوونه.

بەپێی سەرچاوەکان بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە تورکیە زیاترین ئاماری کڕینی خانووبەرەیان هەیە.