![](/weney-mallperr/1781.jpg)
کوردستان میدیا: له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ک له دیپلۆماتکارانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌و رێژیمه جیا بوونه‌ته‌وه و تێکه‌ڵ به شۆڕشی خه‌ڵک بوون.
دابڕانی رایه‌داران و دیلپۆماتکارانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه.
له درێژه‌ی دابڕانی دیپلۆمات و رایه‌دارانی نیزامی و ئه‌ندام پارلمانانی سووریه‌دا، له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، باڵوێزی ئه‌و رێژیمه له ئه‌رمه‌نستان جیا بوونه‌وه‌ی خۆی له‌و رێژیمه راگه‌یاندووه و تێکه‌ڵ به دژبه‌رانی ئه‌و رێژیمه بووه.
دوو رۆژ پێش ئێستاش دیپلۆماتکارێکی پایه به‌رزی رێژیمی ئه‌سه‌د له له‌نده‌ن پایته‌ختی بریتانیا جیا بووه‌وه و دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئه‌سه‌د راگه‌یاندووه.
له ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا چه‌ندین دیپلۆماتکاری دیکه‌ی ئه‌و رێژیمه جیا بوونه‌ته‌وه و تێکه‌ڵ به دژبه‌رانی رێژیمی ئه‌سه‌د بوون.
پێشتریش باڵوێزی ئه‌و رێژیمه له ئیمارات، قوبرێس، عێراق، قه‌ته‌ر، بریتانیا و بلژیک کشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و رێژیمه راگه‌یاندووه و تێکه‌ڵ به دژبه‌ران و شۆڕشگێڕانی سووریه بوون.
هه‌روه‌ها مه‌ناف ته‌ڵاس، ژه‌نراڵی پایه به‌رزی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د جیا بوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و به‌وته‌ی شاره‌زایانی سیاسیی جیابوونه‌وه‌ی ناوبراو، رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دی تووشی کێشه‌ی ده‌روونی کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌خلاس به‌ده‌وی پارلمانتار و نوێنه‌ری شاری حه‌له‌ب جیا بوونه‌وه‌ی خۆی له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاند.
سه‌ربازان و فرمانده‌رانی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه به‌رده‌وام له‌و ئه‌رتشه جیا ده‌بنه‌وه و له رێکه‌وتی ٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٨ ئه‌فسه‌ری ئه‌رتش بۆ خاکی تورکیه هه‌ڵاتوون.